باره‌گای بارزانی وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی باخچه‌لی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ جزیرێ ده‌داته‌وه
وێستگه‌نیوز -
وته‌بێژی باره‌گای بارزانی وه‌ڵامی لێدوانه‌كه‌ی باخچه‌لی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ جزیرێ ده‌داته‌وه و رایگه‌یاند كه "وامان ده‌زانی كه خودا ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی هیدایه‌ت كردووه و وازی له ڕه‌گه‌زپه‌رستی و شۆڤینیه‌ت هێناوه، به‌ڵام دیاره كه هێشتا گورگه بۆرهكهی جارانه ئێستا له پێستی مه‌ڕدا".
باره‌گای بارزانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "به‌داخه‌وه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی بۆ جزیرێ و به‌شداری له سیمپۆزیه‌می مه‌لای جزیری دیسان به‌پێی عه‌قڵیه‌تی شۆڤینی دواوه و لێدوانی داوه كه دووره له هه‌موو عورفێك و خزمه‌تی هیچ لایه‌ك ناكات".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا وته‌بێژی باره‌گای بارزانی باسی له‌وه كردووه كه "قسه‌كانی باخچه‌لی لهحاڵیكدایه كه هه‌موو ئه‌و ورده‌كارییه ئه‌منی و ئه‌و رێوشوێنه‌ی بۆ سه‌ردانی سه‌رۆك بارزانی گیرابووه‌به‌ر به‌پێی ته‌وافوقێكی پڕۆتۆكۆلی بووه له نێوان ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم و توركیا. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌مووجار له‌كاتی سه‌ردانی به‌رپرسه پله به‌رزه‌كانی توركیاش بۆ هه‌رێم یه‌كه سه‌ربازییه تایبه‌ته‌كانی توركیا له‌گه‌ڵیاندا هاتوون و هیچ گرفتێك رووینه‌داوه.
وته‌بێژی باره‌گای بارزانی ده‌ڵێت: "سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی پشتیوانیی بوو بۆ پڕۆسه‌ی ئاشتی كه باخچه‌لی ئیدعا ده‌كات پشتیوانی لێ ده‌كات".
راشیگه‌یاندووه كه "ئێمه وامان ده‌زانی كه خودا ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی هیدایه‌ت كردووه و وازی له ڕه‌گه‌زپه‌رستی و شۆڤینیه‌ت هێناوه، به‌ڵام دیاره كه هێشتا گورگه بۆرهكهی جارانه ئێستا له پێستی مه‌ڕدا".
PM:05:35:02/12/2025
ئه‌م بابه‌ته 1264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت