کارەبای سلێمانی: دوو كەس بە تۆمەتی لێكردنەوە و بردنی ئینگلاینی تاوەرەكانی کارەبا دەستگیرکران
وێستگەنیوز-
دوو كەس بە تۆمەتی لێكردنەوە و بردنی ئینگلاینی تاوەرەكانی سنووری ناحیەی ئاشتی لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکران.
بەڕێوەبەری گواستنەوەی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، "دوو كەس بە تۆمەتی لێكردنەوەی و دزینی ئینگلاین و ئاسنی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبای نێوان ناحیەی ئاشتی و ئاغجەر، لە لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشی سنوورەكە دەستگیركراون و لە ژێر لێكۆڵینەوەدا".
ئاماژەی بەوەکرد، "دزینی ئەو پارچە ئاسنانە كە كارێكی تێكدەرانەیە و رێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرینەبەر ئەو ئاسانەیان لێكردووەتەوە".
ئەوەشخراوەتەڕوو، تاوەری هێڵی 132 كەی ڤی بازیان- رانیە ئینگلاین و ئاسنی لێكراوەتەوە و زیانیان پێگەیشتوە و دوێنێش تیمەكانی چاكسازیی هێڵەكانی بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوەی كارەبای سلێمانی بە مەبەستی نەهێشتنی مەترسی بۆ سەر تاوەرەكان بەشێك لە ئینگلاینەكانیان داناوەتەوە
PM:12:26:02/12/2025
ئهم بابهته 20
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت