لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر: نێچیروان عیسا خەلکی هانداوە بۆ هەلگرتنی چەک و تەقاندنەوەی دامەزراوە ئابووری و نیشتمانییەکان
وێستگەنیوز-
لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر لەبارەی رووداوەکەی گوندی لاجان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
دەقی روونکردنەوەکەی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەولێر، "ئێوارەی رۆژی دووشەممە ١/١٢/٢٠٢٥ کۆمەلێک کەسی هاندراو هەوڵی کردەوەی ئاژاوەگێڕی، تەقە و سووتاندنی شوێنە گشتی و فەرمییەکانیان لە قەزای خەبات دا، هێزە ئەمنییەکان بە شێوەیەکی هێمنانە کۆنترۆلی دۆخەکەیان کرد. لەو چوارچێوەیەشدا سەرکێشی ئاژاوەگێڕییەکان کە کەسێک بوو بە ناوی نێچیروان عیسا میرمسو لە کاتی راکردنی لە رێگای کەرکوک دەستگیر و راپێچی بەردەم یاسا کرا".
ئاماژە بەوەکراوە، "ناوهاتوو خەلکی هانداوە بۆ هەلگرتنی چەک و تەقاندنەوەی دامەزراوە ئابووری و نیشتمانییەکان. تەواوی ئەوانەی بوونەتە هۆکاری تێکدانی سەقامگیری و ئاژاوەیان ناوەتەوە، رووبەڕی یاسا دەکرێنەوە. ئاشکراکردنی پیلانەکانی ئەو گرووپە و ئەوانەی پالنەری بوون بۆ دامەزراوە پەیوەندیدارەکان بەجێدەهێلین".
AM:10:09:02/12/2025
ئهم بابهته 88
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت