ئەدهەم بارزانی: سلێمانی بۆ ئەوانەشی وەک من ئاوارەن جێگەی شانازییە
وێستگەنیوز-
ئەدهەم بارزانی پەیامێکی بەبۆنەی 241هەمین ساڵیادی بونیادنانی شاری سلێمانییەوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "ئەمڕۆ یادی ئەو میراتە دەوڵەمەندە پیرۆز دەکەین کە شارێک بووە بە چرای ڕۆشنبیری و ناوەندی ئەدەب و ژینگەیەکی پەروەردەیی و نموونەیەکی درەوشاوە بۆ هەموو گەلەکەمان و بووە بە شانازییەکی نەبڕاوە بۆ هەموو بیرو دەنگە ئازادەکان".
ئاماژەی بەوەکرد، "سلێمانی نهك ههر بۆ خهڵكی شارهكه و کەسانی وەک مەولانا خالیدی نەقشەبەندی و کاکە ئەحمەدی شێخ و شێخی حەفید، بەڵکو بۆ ئەوانەی ئاوارەی ئەم شارە بوونە وەک شێخ ئەحمەدی بارزان و هەزاران ئاوارەی وەکو من جێگای فەخروشانازی بووەو هەمیشە باوەشی سۆز و موحیبەتی بۆ کردووینەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو، "له یادی 241 ساڵهی بونیادنانی شاری سلێمانی ئازیزماندا، پیرۆزبایی لە خەڵکە خۆشەویستەکەی دەکەم کە خاوەن دەریایەک لە قوربانیدان و هێزی مانەوە و پێشەنگی داهێنان و رۆشنبیری بوون".
PM:08:26:14/11/2025
ئهم بابهته 132
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت