مەسعود بارزانی: سلێمانی بەشی ئازیزی كوردستانە
وێستگەنیوز-
مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی یادی 241 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لە پەیامەکەیدا مەسعود بارزانی رایگەیاند، "لە یادی 241 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیدا پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خەڵكی خۆشەویستی سلێمانی، شاری شێخی نەمر و شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم. سلێمانی بەشی ئازیزی كوردستانە، شاری شەهیدانی ۹ی حوزەیران و مەنعە تەجەوەلەكەی 1963 و شاری بەگژداچوونەوەی ستەمكار و زۆردار و ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانە".
ئاماژەی بەوەکرد، "سلێمانی وەك هەر شار و دەڤەرێكی تری كوردستان هەمیشە شوێنی هەڵكەوتنی ئەدیب و شاعیر و كەسایەتی و تێكۆشەر و شۆڕشگێڕانی كورد بووە و ڕۆڵی گەورەی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا گێڕاوە. لە سەرەتای چلەكانی سەدەی بیستەمدا شاری سلێمانی بە هەموو چینوتوێژەكانیەوە باوەشی گەرمی بۆ بارزانیی نەمر و بارزانییە دوورخراوەكان كردەوە، ئەو ڕێز و پێشوازییە هەرگیز لەبیر ناچێتەوە".
مەسعود بارزانی دەڵێت، "لەو یادەدا هیوای ئارامی و ئاسوودەیی بۆ خەڵكی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەخوازم و شایستەی هەموو جۆرە پێشكەوتن و پێشەنگین".
PM:04:01:14/11/2025
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت