هاتووچۆی سلێمانی هاوڵاتیان له به‌ربه‌ستكردنی شه‌قامێكی سه‌ره‌كی ئاگادار ده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز -
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاند كه به‌بۆنه‌ی یادی دامه‌زراندنی شاری سلێمانییه‌وه، ئه‌مڕۆ چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری له ناوه‌ندی شار به‌ڕێوه‌ده‌چن و شه‌قامێكی سه‌ره‌كیش داده‌خرێت.
له ئاگادارییه‌كدا، هاتووچۆی سلێمانی رایگه‌یاندووه كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی 14ی 11ی 2025، له به‌رده‌ركی سه‌را له ناوه‌ندی شاری سلێمانی، چه‌ند چالاكییه‌كی هونه‌ری به‌ڕێوه‌ده‌چن.
داواش له شۆفێران ده‌كات، بۆ دروستنه‌بوونی قه‌ره‌باڵغی و ئاسته‌نگی هاتوه‌چۆ، ئۆتۆمبێله‌كانیان له شوێنی گونجاو رابگرن و هاوكاریی تیمه‌كانیان بن.
هاتووچۆی سلێمانی راشیگه‌یاندووه كه ته‌نیا شه‌قامی پیره‌مێرد له به‌رده‌كی سه‌را داده‌خرێت كه به ئاراسته‌ی بازاڕی ئۆرزدی ده‌ڕوات.
AM:09:35:14/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 296
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت