سه‌نته‌ری میترۆ: پشتیوانی ته‌واومان بۆ ئێن ئاڕ تی و شه‌رمه‌زاری بۆ دوژمنانی ووشه
وێستگه‌نیوز –
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ده‌ست له كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی هه‌ڵبگرن، ده‌شڵێت: "پشتیوانی ته‌واومان بۆ ئێن ئاڕ تی و شه‌رمه‌زاری بۆ دوژمنانی ووشه".
سه‌نته‌ری میترۆ بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ده‌یان حوكمدراو له‌سه‌ر بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر، حه‌شیشه خۆر، ژن كوژ، منداڵكوژ و چه‌ندین تاوانیتر كامێرای بۆ براوه‌ته ناو زیندان و چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵكردووه. كه‌چی بۆ به‌رنامه‌ی تاوتوێی رۆژنامه‌نووسی به توانا كارزان عوسمان، ئێن ئارتی ده‌ڵێن دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ، بڵاوبكاته‌وه كه‌ناڵه‌كه داده‌خه‌ین".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "له هه‌ولێر و سلێمانی داتنه‌خست، سوتانتان، ئێ..هه‌ر سیحری له‌ده‌ستنه‌دا، هه‌ر گه‌شه‌یاوه".
میترۆ ده‌پرسێت "ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی ئێمه یاسای په‌رله‌مان رێنوێنییان ده‌كات، یا یاسای حزب؟".
داواكاریشه له ده‌سه‌ڵاتداران "ده‌ست له ئێن ئارتی هه‌ڵگرن"، راشیگه‌یاندووه كه "پشتیوانی ته‌واومان بۆ ئێن ئارتی و شه‌رمه‌زاری بۆ دوژمنانی ووشه".
ئه‌م راگه‌یه‌ندراوه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ دوای ئه‌وه هات كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی له كاتی په‌خشكردنی به‌رنامه‌كه‌دا، شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كه‌ی ره‌ش كرد و له‌سه‌ری نووسی: "هێزێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆ گه‌یشتنه به‌بڕیاری ده‌سه‌ڵات و وه‌زاه‌رتی رۆشنبیری حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو به‌رنامه‌ی تاووتوێیان له‌گه‌ڵ شاسوار عه‌بدولواحید راگرت".
پێشتر كەناڵی ئێن ئاڕتی بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە 2ی تشرینی یەکەمی 2025، کاتژمێر 7:00ی ئێوارە شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بۆ یەکەمجار لەدوای زیندانیکردنی، لە بەرنامەی تاووتوێ قسەدەکات.
PM:08:13:02/11/2025
ئه‌م بابه‌ته 292
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت