پاش چەند مانگێک مانەوەی لە نەخۆشخانە؛ بریندارێکی دیکەی رووداوی ئاگرەکەی پێنجوێن گیانی لەدەستدا
وێستگەنیوز_
ئێوارەی ئەمڕۆ بێستون عەبدوڵا، ناسراو بە بێستون کواوایی، یەکێک لە بریندارەکانی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قەڵای کچێ لە پێنجوێن، دوای چەند مانگێک مانەوەی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 2ـی تشرینی دووەمی 2025، بێستون عەبدوڵا، برینداری ئاگرەکەی پێنجوێن بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
لە کۆتاییەکانی مانگی ئابی ئەمساڵدا ئاگرێکی گەورە گوندەکانی دەوروبەری پێنجوێنی گرتەوە و بەهۆیەوە پوش و پاوانێکی زۆری سنوورەکە سووتا و دوو گەنجیش بەناوەکانی ئالان عەلی، بێستون عەبدوڵا برینداربوون.
رۆژی 24ـی ئەیلول، ئالان عەلیی تەمەن 25 ساڵ بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە کە نزیکەی لە 75%ـی جەستەی سووتابوو، لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.
PM:06:27:02/11/2025
ئهم بابهته 196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت