نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی 10 دیاری کرا


وێستگەنیوز_

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی 10 دیاریکرد و رایگەیاند، نرخی هەر کاتژمێرێک بۆ یەک ئەمپێر بە (48) دینار دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، ئەو نرخە بۆ ئەو قەزا و ناحیانەی سنوری پارێزگای سلێمانییە کە هێشتا کارەبایان بەشێوەی بەردەوام پێناگات و لە چوارچێوەی پرۆژەی رووناکیدا موەلیدەکانیان کاردەکەن.

روونیشکراوەتەوە، لە سەنتەری شاری سلێمانی و گەڕەکەکانی دەرەوەی شەقامی مەلیک مەحمود کارەبا بەردەوامە و موەلیدەکان کار ناکەن، بۆیە ئەم نرخە ئەو ناوچانە ناگرێتەوە. شێوازی حسابکردنی نرخەکەش بەپێی کاتژمێری کارکردنی موەلیدە دەبێت، کە ژمارەی کاتژمێرەکان جارانی (48) دینار دەکرێت.

سەبارەت بەو سیتییانەی کە کارەبای نیشتمانییان نییە و تەنها پشتیان بە کارەبای موەلیدە بەستووە، نرخی هەر کیلۆواتێک کارەبا بە (293) دینار دیاریکراوە.


PM:02:57:02/11/2025


ئه‌م بابه‌ته 224 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو