دوای نزیکەی سێ ساڵ گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا دەستپێدەکاتەوە
وێستگەنیوز-
دوای زیاتر لە دوو ساڵ و نیو لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تورکیا ئەمشەو دەستپێدەکاتەوە.
ئەمشەو 2ی تشرینی دووەمی 2025، لە کاتژمێر 10:30ی شەو بە کاتی هەرێمی کوردستان فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی (تورکیش ئێرلاین) لە ئیستانبووڵەوە دەفڕێت، کاتژمێر 1:10ی بەرەبەیان دەگاتە فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەمان فڕۆکە کاتژمێر 2:40 دەفڕێتەوە بەرەو ئیستانبووڵ
بڕیارە دوای ئاساییبوونەوەی گەشتەکان، بڕیارە هەفتانە چوار گەشتی هاتن و چوار گەشتی چوون لەڕێگەی هێڵی ئاسمانیی تورکیش ئێرلاینەوە لە نێوان تورکیا و سلێمانیدا ئەنجام بدرێت.
لە ڕۆژی 3ی نیسانی 2023 تورکیا قەدەغەی گەشتەکانی بۆ سلێمانی راگەیاند و دوای دوو ساڵ و شەش مانگ لە رۆژی 15ی تشرینی یەکەمی 2025، دهسهڵاتی فڕۆکهوانی شارستانی تورکیا گەشتە ئاسمانییەکان و ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتەکان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ئاسایی کردەوە.
AM:11:54:02/11/2025
ئهم بابهته 236
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت