ماوه‌ی تۆماركردنی ناوی حاجیان درێژكرایه‌وه
وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیر، ماوه‌ی تۆماركردنی ناوی حاجیان درێژكرایه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ی ئه‌یلولی 2025 وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به‌مه‌به‌ستی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ ھاوڵاتیان، له‌سه‌ر فه‌رمانی د. پشتیوان سادق وه‌زیری ئه‌وقاف، به‌ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری، ماوه‌ی ناونوسینی حاجیان درێژكرایه‌وه بۆ (26)ی ئه‌یلولی 2025، تا كاتژمێر دوازده‌ی شه‌و".
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف رایگه‌یاندووه كه "له دوای ئه‌م رێكه‌وته‌وه ماوه‌ی ناونووسینی حاجیان كۆتایی دێت و درێژ ناكرێته‌وه، ئه‌مه‌ش وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆئه‌وانه‌ی نه‌یانتوانیوه ناویان له‌سیستمی نوێ تۆمار بكه‌ن".
PM:05:28:18/09/2025
ئه‌م بابه‌ته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت