عه‌لی حه‌مه‌ساڵح: ناكرێت هه‌موو هێلكه‌كان بخه‌نه سه‌به‌ته‌ی عێراقەوە
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا رایگه‌یاند 80 رۆژه خه‌ڵك بێ مووچه‌یه و دواهه‌مین گۆڕانكارییه‌كان ئه‌مه‌یه:
* له رۆژی هه‌ینییه‌وه لیژنه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراق له هه‌رێم بووه و ئه‌م ئێواره كۆتاییان به‌كاره‌كانیان هێنا و راپۆرتێكیان ئاماده‌كردووه كه ئێستا به‌رهه‌می هه‌رێم 81 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا.
*له‌م 81 هه‌زاره ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم داوای 50 هه‌زاری ده‌كه‌م و 31 هه‌زاری ده‌مێنێته‌وه بۆ عێراق ئه‌مه‌ش جه‌دوای ناردنی به‌بۆری نییه.
*به‌شێكی زۆری كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێم خۆیان كاره‌كانیان وه‌ستاندووه به‌بێ ئه‌وه‌ی درۆن هێرشی كردبێته سه‌ر و داوای گرنتی ده‌كه‌ن كه درۆن هێرش نه‌كرێته‌سه‌ریان.
*ئێستا بڕیاره‌كه لای حكومه‌تی عێراقه كه ئایا به 31 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت مووچه ده‌نێرێت یان ده‌ڵێت ده‌بێت به‌رهه‌م زیاد بكرێت.
*بڕیار بوو ئه‌مڕۆ حكومه‌تی هه‌رێم 120 ملیار دینار داهاتی نانه‌وتی راده‌ستی به‌غدا بكات، به‌ڵام رایانگرتووه.
*ناكرێت هه‌موو هێلكه‌كان بخه‌نه سه‌به‌ته‌ی عێراقه‌وه.
*28 مانگه نه‌وتتان نه‌داوه‌ته عێراق و خۆتان فرۆشتووتانه، 14 مانگیشه هیچ بڕه داهاتێكی ناوخۆتان نه‌داوه‌ته عێراق.
*به 28 مانگ داهاتی نه‌وت و 14 مانگ داهاتی ناوخۆ ناتوانن مووچه‌ی مانگێكی خه‌ڵك بده‌ن؟
*بژارده‌ی دروست ئه‌مه‌یه كۆی نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو بده‌نه عێراق، له به‌رامبه‌ردا عێراق مووچه و سووته‌مه‌نی وه‌كو شاره‌كانی تر دابین بكات.
PM:10:38:20/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 832
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت