موقاوه‌مه‌ی عێراق: حکومەتی هەرێم خۆی لە هەناردەکردنی قەیرانە ناوخۆییەکانی بۆ به‌غدا بەدوور بگرێت
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق رایگه‌یاند كه به‌رپرسیار نییه له به‌ئامانجگرتنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌شڵێ ئه‌وه‌ی روویدا "یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حساباتی نێوان كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه".
ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئه‌و هێرشانه‌ی كه كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیان كرده ئامانج، هیچی تر نییه جگه له یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حساباتی نێوان كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و حكومه‌تی هه‌رێم، نه‌ك ململانێیه‌ك له ده‌ره‌وه‌ی سنوور".
ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه "موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی به هه‌موو پێكهاته‌كانیه‌وه، هه‌میشه خۆی له هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێك كه زیان به به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك یان هێزه ئه‌منییه‌كان بگه‌یه‌نێت به‌دوورگرتووه، چ له باكوور یان باشووری وڵات بێت".
موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی ده‌شڵێت: "ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێم خۆی له هه‌نارده‌كردنی قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانی بۆ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌دوور بگرێت".
له چه‌ند رۆژی رابردوودا وه‌زاره‌تی سامانه سروشییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و دژه‌تیرۆری كوردستان (پارتی) چه‌ندین هه‌واڵیان بڵاوكرده‌وه و رایانگه‌یاند كه به درۆنی بۆمبڕێژكراو هێرش كراوه‌ته‌سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و هێرشه‌كانیش ته‌نها زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
PM:09:13:20/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت