له هه‌ولێر باندێكی جیاوازی دزی ده‌ستگیر كرا
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای رایگه‌یاند كه "دوای تۆماركردنی سكاڵای هاووڵاتییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وا له یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاری هه‌ولێر پاره‌ی لێ دزراوه، ده‌ستبه‌جێ ده‌ستمان به لێكۆڵینه‌وه كرد و بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌وا باندێكی چوار كه‌سی، كه به ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌بی سووریا‌ن، له ڕێگای تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ڕیكلامیان ده‌كرد به دراوی لیبییه‌وه یاخود ئاڵوگۆڕی 100 دۆلار به 130 هه‌زار دیناری عێراقی به نرخی بانكی ناوه‌ندی".
پۆلیس ده‌ڵێت: "دوای ئه‌وه‌ی كه‌وا له‌گه‌ڵ دادخواز ڕێكده‌كه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی پاره‌كه بكه‌ن و له شوێنێك یه‌كتر ببینن، به بیانووی ژماردنی پاره‌كه، پاره‌كه وه‌رده‌گرن و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاده‌كه‌ن".
راشیگه‌یاند كه "له ئێستادا سه‌رجه‌م تۆمه‌تباران به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه".
PM:08:40:20/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت