عه‌بدولقادر ساڵح: له برسا بمرین باشتره له‌و گه‌مه و سوكایه‌تییه‌ی پێمانی ده‌كه‌ن
وێستگه‌نیوز-
عه‌بدولقادر ساڵح، شاره‌زای یاسایی رایگه‌یاند كه حكومه‌تی هه‌رێم پاشه‌كشه‌ی له رێكه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ به‌غدا كرد و داهاتی ناوخۆشی راده‌ست نه‌كرد، ده‌شڵێت: "له برسا بمرین باشتره له‌و گه‌مه و سوكایه‌تییه‌ی پێمانی ده‌كه‌ن".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عه‌بدولقادر ساڵح، شاره‌زای یاسایی له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسی: "به‌گوێره‌ی خاڵی پێنجه‌م له بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق كه به‌رمه‌بنای لێكتێگه‌یشتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق بوو به‌ڕوونی و راشكاوی ناردنی مووچه‌ی مانگی پێنج وه‌ك سه‌ره‌تای جێبه‌جێكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كه مه‌رجدار كراوه به ناردنی داهاتی نانه‌وتی به‌بڕی 120 ملیار دینار و راده‌ستكردنی 230 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به كۆمپانیای سۆمۆ".
عه‌بدولقادر ساڵح ده‌ڵێت: "ئه‌م مه‌رجه به‌روونی له رۆژی پێنجشه‌ممه له‌پێگه‌ی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه و هه‌موو میدیاكان باسیان كردووه".
ده‌شڵێت: "ناكرێت له رۆژی 7/20 حكومه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێكردنی خاڵی پێنجه‌می ئاماژه‌پێكراو بكاته مه‌رجی نوێ و بڵێ عێراق مه‌رجی نوێ داده‌نێت و به‌م هۆیه‌شه‌وه پاشه‌كشه له رێكه‌وتنه‌كه‌ی بكات و داهاتی ناوخۆش راده‌ست نه‌كات كه بڕیاربوو راده‌ستی بكه‌یت ..".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌كورتی و پوختی وه‌ك فه‌رمانبه‌رێكی ئه‌م هه‌رێمه كه ماوه‌ی زیاتر له هه‌شتا رۆژه مووچه‌م وه‌رنه‌گرتووه به‌هۆی ململانێی دوو حوكمه‌تی سته‌مكاره‌وه، داواكارم ئیتر سوكایه‌تی به هه‌ست و شعوری فه‌رمانبه‌ران راگرن".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌گه‌ر ناتوانن رێكه‌وتنه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌ست له‌م گه‌مه‌یه هه‌لبگرن و وازمان لێ بهێنن با له برسا بمرین باشتره له‌و گه‌مه و سوكایه‌تییه‌ی پێمانی ده‌كه‌ن، به‌راستی ناخۆشتان كرد له تام ده‌رچوو.. نوقته سه‌ری دێڕ".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه رۆژی پێنجشه‌ممه 17ی ته‌مموز ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له دانیشتنێكی نائاساییدا لێكتێگه‌یشتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراقی په‌سه‌ند كرد و راگه‌یه‌ندرا كه رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌غدا مووچه‌ی مانگی پێنجی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌نێرێت، كه زیاتر له 80 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه.
PM:08:02:20/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 2496
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت