لاهور شێخ جه‌نگی: هه‌رێم و به‌غدا بیر له چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كان بكه‌نه‌وه
وێستگه‌نیوز –
سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل رایگه‌یاند كه ده‌بێت چیتر ململانێ سیاسیه‌كان تێكه‌ڵ به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌كرێت. ده‌شڵێت: "ده‌بێت هه‌رێم و به‌غدا بیر له چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كان بكه‌نه‌وه".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل له شاری سلێمانی پێشوازیكرد له ئاندرو بیزلی كونسوڵی گشتی بریتانیا له هه‌رێمی كوردستان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، له‌دیدارێكدا گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ی دۆخی گشتی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پرسی گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و كاریگه‌رییه‌كانی، هه‌روه‌ها بابه‌تی پێكهێنانی كابینه‌ی ده‌یه‌می حكومه‌تی هه‌رێم و كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌تایبه‌ت كێشه‌ی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم".
له دیداره‌كه‌دا لاهور شێخ جه‌نگی رایگه‌یاند كه "ده‌بێت چیتر ململانێ سیاسیه‌كان تێكه‌ڵ به مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم نه‌كرێت، هه‌رێم و به‌غدا بیر له چاره‌سه‌ری ریشه‌یی كێشه‌كان بكه‌نه‌وه و بگه‌نه رێككه‌وتنێك كه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان بێت".
هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی به‌ره‌ی گه‌ل باسی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد، جه‌ختی كرده‌وه كه "پێویسته هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌ردبێت دوور له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكی ده‌ره‌كی، له‌پێناو باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیان".
PM:07:33:20/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 240
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت