مەسرور بارزانی: جێگەی شانازییە لە كاتێكی پێوانەیی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر جێبەجێ كرا
وێستگەنیوز_
سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، جێگەی شانازییە لە كاتێكی پێوانەیی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر جێبەجێ كرا.
مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، دوای کردنەوەی قۆناخی یەکەمی پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاوی بۆ شاری هەولێر پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاو کردەوە و نوسیویەتی: بەشی یەكەمی پرۆژەی فریاگوزاریی خێرای گەیاندنی ئاومان بۆ شاری هەولێر کردەوە، کە بە بودجەی 480 ملیۆن دۆلار بنیات دەنرێت.
سەرۆک وەزیران ئاماژەشی داوە، ئەم پرۆژەیە ئاوی خواردنەوەی 24 کاتژمێری دابین دەکات و جێی شانازییە کە لە كاتێكی پێوانەیی، لە لایەن كۆمپانیای خۆماڵی و دەستی کاری ناوخۆییەوە جێبەجێ كراوە.
PM:04:31:20/07/2025
ئهم بابهته 320
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت