سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: لە بەغداوە رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستیپێکردووە


وێستگەنیوز-

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکردووە، رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستیپێکردووە، ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 5 و 6 گەیشتووەتە بەغدا.


ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی تەممووزی 2025 سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە، "لە دوێنێ شەوەوە تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی 5 و 6 بۆ بەغدا نێردراوە، ئەمڕۆ نزیک کاژێر 9:00 دەگاتە وەزارەتی دارایی عێراق".

ئاماژەی بەوەشکردووە، "رێکارەکانی ناردنی مووچە دەستیپێکردووە، ئەمڕۆ ئەگەر رێکارەکان تەواو ببن، شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایار تەمویل دەکرێت، ئەگەرنا دەکەوێتە دووشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیە".

لەبارەی ناردنی داهاتی نانەوتی، ئەو سەرچاوەیە وتویەتی، "دوای تەرازووی پێداچوونەوە، ئەویش دەنێردرێت و هیچ کێشەیەکی تێدا نییە".

وتیشی، "لیستی مووچە وەکو مانگەکانی رابردوو دەبێت و گۆڕانکارییەکی ئەتۆی تێدا ناکرێت، لە ماوەی دوو بۆ سێ رۆژدا هەموو مووچەخۆران مووچە وەردەگرن".

لە 17ی تەموزی 2025، لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا رێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدای پەسەند کرد، کە تایبەت بوو بە هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان.


AM:09:53:20/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت