ئاسایشی هەولێر فرۆشیاری دۆلاری "بلۆک کراوی لیبی" دەستگیرکرد


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر فرۆشیاری دۆلاری "بلۆک کراوی لیبی" دەستگیر کرد و رایدەگەیەنێت، خۆتان بەدوور بگرن لەم جۆرە دراوە ساختانە.


ئەمڕۆ شەممە 19ی تەموزی 2025، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە تۆمەتبار (س، ب، ڕ)ـمان دەستگیرکرد، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەشەی فرۆشتنی دۆلاری دەکرد بە کەمتر لە نرخی بنەڕەتی خۆی، ئەم جۆرە دۆلارە لە تۆڕە کۆمەلایەتیەکان ناسراوە بە (دۆلاری بلۆک کراوی لیبی)".

ئاماژە بەوەکراوە، "ئەو جۆرە دراوە لە بنەڕەتدا بوونی نییە و دوورە لەراستییەوە، بەڵکو چەند کەسانێک بەهەمان شێوەی تۆمەتباری دەستگیرکراو، بانگەشەی فرۆشتنی ئەو جۆرە دۆلارە دەکەن، کە دۆلارەکان کۆپی کراون و ساختەن، یان لەبری دراوی دۆلار، دراوی (250 دیناری عێراقی) دادەنرێت".

ئاسایشی هەولێر هۆشداری دەدات و دەڵێت، "خۆتان بەدوور بگرن لەو جۆرە مامەڵە و کەسانە، بۆ ئەوەی پارە و سامانتان پارێزراو بێت".


PM:09:57:19/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت