وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ شەممە 19ـی 7ـی 2025، سەرچاوەیەک رایگەیاند، لە سنووری پێنجوێن بە درۆن هێرش کراوە و دوو کەس کراونەتە ئامانج.
هێمن ئیبراهیم، قائیمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاندووە، "نزیکەی کاتژمێر 11:30 خولەکی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی 'شیوەگوێزان' لە سنوری ناحیەی گەرمک، لە قەزای پێنجوین، درۆنێک دوو کەسی کردووەتە ئامانج."
بە وتەی قائیمقامی پێنجوێن "ئەو دوو کەسە لەسەر ماتۆرسکیلێک بوون، یەکێکیان گیانی لە دەست داوە، ئەوەی دیکەشیان بریندارە."
سەرچاوەیەک لە نزیک شوێنی رووداوەکە دەڵێت: "روون نییە قوربانییەکان سڤیلن یان نا، بەڵام جلوبەرگی سڤیلیان لەبەردا بووە."
PM:12:03:19/07/2025
ئهم بابهته 1088
جار خوێنراوهتهوه