خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە
وێستگەنیوز_
کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی خۆڵبارین دەستپێدەکاتەوە و پلەی گەرمی نزم دەبێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، خێرایى با مامناوەند (10 بۆ 20) کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیک دەبێتەوە.
دەشڵێت، سبەی یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى کەم لە کەشدا بەتایبەتى لە ناوچەکانى باشوورى هەرێمى کوردستان، پلەی گەرمی بە 1بۆ 2 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزم دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی
AM:10:12:19/07/2025
ئهم بابهته 328
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت