کۆمەڵی دادگەری پێنجەمین کۆنگرەی حیزبەکەی لە شاری هەولێر ئەنجام دەدات
وێستگەنیوز_
ئەمڕۆ کۆمەڵی دادگەری پێنجەمین کۆنگرەی خۆی لە شاری هەولێر دەبەستێت و ئەندامانی نوێی سەرکردایەتیی حزبەکە هەڵدەبژێردرێن.
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە 19ـی 7ـی 2025، پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەری بە بەشداریی 900 ئەندامی حیزبەکە لە شاری هەولێر دەستپێبکات و ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بێت.
لە کۆنگرەی حزبەکەدا پەیڕەوی ناوخۆ پەسەند دەکرێت و سەرۆک ئەندامانی نوێی سەرکردایەتیی هەڵدەبژێردرێن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئەمڕۆ عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵ کاندیدی سەرەکییە بۆ بوونەوە بە سەرۆکی حیزبەکە، هاوکات، "لە کۆنگرەدا دەرگەی کاندیدبوون بۆ سەرۆک دەکرێتەوە".
کۆمەڵی دادگەریی کوردستان سەرەتا بەناوی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان ساڵی 2001 دامەزرا و لە کۆنگرەی چوارەمدا ناوەکەی گۆڕی. لەکاتی دامەزراندییەوە لەلایەن عەلی باپیرەوە سەرۆکایەتی دەکرێت. تاوەکو ئەمڕۆ چوار کۆنگرەی بەستووە، لە پەرلەمانی عێراق یەک کورسی هەیە و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیشدا سێ کورسی بەدەستهێنا.
کۆنگرەی چوارەمی کۆمەڵی دادگەری شوباتی 2021 بەڕێوەچوو، تێیدا عەلی باپیر هەڵبژێردرایەوە و پۆستەکەی لە ئەمیرەوە کرایە سەرۆک.
AM:09:26:19/07/2025
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت