کەرکووک.. بەهۆی خۆڵبارینەوە 48 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون
وێستگەنیوز_
شەپۆڵێکی چڕی خۆڵبارین عێراق و هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و تەنها لە کەرکووک، 48 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ئەمرۆ سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند: بەهۆی خۆڵبارینەوە، تا ئێستا 48 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی کەرکووک کراون.
شارەزایانی کەشناسی و لایەنە پەیوەندیدارەکان، داوا لە هاوڵاتییان دەکەن ئاگاداری تەندروستی خۆیان بن و چونکە بۆ ماوەی "سێ ڕۆژ شەپۆڵی خۆڵبارین بە چڕی بەردەوام دەبێت."
بەشێکیش لە رێنماییەکان ئەوەیە، دەبێت هاوڵاتیان دەرگا و پەنجەرەکان دابخەن و ئاوی زۆر بخۆنەوە، لە ژوورەکانیان بمێنەوە و ڕاهێنانی قورس ئەنجام نەدەن.
PM:08:29:13/05/2025
ئهم بابهته 276
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت