‌توێژینه‌وه‌یه‌ك: كۆرۆنای درێژخایه‌ن له‌ شێرپه‌نجه‌ مه‌ترسیدارتره‌

وێستگە ستایل-

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه‌ ئه‌و كاریگه‌ریه‌ لاوه‌كیانه‌ی‌ توشبووانی كۆڤیدی درێژخایه‌ن به‌ده‌ستیه‌وه‌ ده‌ناڵێنن زۆر سه‌ختتره‌ له‌وگرفته‌ی‌ توشبووانی شێرپه‌نجه‌ له‌ قۆناغه‌كانی كۆتایی نه‌خۆشییه‌كه‌یاندا هه‌ستی پێده‌كه‌ن.

به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ گۆڤاری" گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌ تیایدا هاتووه‌" توشبووانی كۆرۆنای درێژخایه‌ن به‌ده‌ست نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه‌یانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن زۆر قورستتره‌ له‌و نیشانانه‌ی‌ توشبووان به‌ كه‌مخوێنی به‌هۆی شێرپه‌نجه‌ یان توشبووان به‌ نه‌خۆشی توندی گورچیله‌ هه‌یانه‌ هاوكات خراپتره‌ له‌وه‌ی‌ توشبووانی جه‌ڵده‌ی‌ مێشك هه‌ستی پێده‌كه‌ن"

توێژینه‌وه‌كه‌ له‌سه‌ر 3750 نه‌خۆش ئه‌نجامدرا، له‌كاتێكدا بۆماوه‌ی‌ 12 هه‌فته‌ به‌ده‌ست نیشانه‌كانی پاش توشبوون به‌ كۆرۆنا به‌ده‌ستیه‌وه‌ ناڵاندویانه‌.

ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه‌ سه‌لماندویه‌تی %51 ی به‌شداربووه‌كان نه‌یاتوانیوه‌ یه‌ك ڕۆژ له‌ مانگه‌كه‌دا بچنه‌ سه‌ر كار و كاربكه‌ن له‌كاتێكدا ته‌مه‌نی به‌شداربووه‌كان 18-65 ساڵ بووه‌ واته‌ له‌ ته‌مه‌نی كاركردندا بوون/ %20 ی به‌شداربوه‌كان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌یانتوانیوه‌ كاربكه‌ن، %71 ی به‌شداربووه‌كان ئافره‌ت بوون.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ توێژینه‌وه‌كانی پێشتر ده‌ریخستوه‌ %17 ی توشبووانی كۆرۆنا توشی كۆرۆنای درێژخایه‌ن ده‌بن.


PM:03:08:08/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1296 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل