‌کاریگەری دەرمانی نەخۆشی درێژ خایەن لەسەر دووگیانبوون

وێستگە ستایل-

ئایا ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌ درێژخایه‌نه‌كان كار له‌ دووگیانی و ته‌ندروستی كۆرپه‌ ده‌كه‌ن؟ دکتۆرە هودا پزیشكی نه‌خۆشیه‌كانی ژنان و منداڵبوون له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامێكی دروستی ئه‌م بابه‌ته‌ده‌داته‌وه‌.

ئه‌م خانمه‌ پزیشكه‌ ده‌ڵێت"ئەگەری ھه‌یە ھەندێک لە دەرمانی نەخۆشی درێژ خایەن کاریگەری لاوەکی ھەبێت لەسەر دووگیانی و ئەگەری دووگیانبوون،ئه‌گەر نەخۆشیەکی درێژ خایەن بوونی ھەبوو، پێویست دەکات بۆ پزیشک باس بکرێت، وەک نەخۆشی ڕەبوو، شەکرە، بەرزی پەستانی خوێن،نەخۆشی دڵ،قەڵەوی، کەمی خوێن، کێشەی تەندروستی مێشکی، سەرئێشە و ھەوکردنی ڕیخۆڵە."

ئەگەری ھەیە پێویست بکات گۆڕانکاری لە جۆری دەرمان یان ڤیتامین یان تەواوکەری خۆراکی یان دەرمانی گیایی بکرێت لەو دەرمانانەی کە لە ماوەی دووگیانی یان پێش ماوەی دووگیانی بەکاردەھێندرێت.

ھەرگیز مەوەستە لە بەکارھێنانی دەرمانێک کە پێشتر بۆت پێشنیارکراوە لەبەر ھۆکارێکی نەخۆشی پێش وەرگرتنی ڕای دکتۆر، ھەروەھا بیرت نەچێت باسی ھەموو ھەستیاریەک بکەیت  کە ھەتبووە لە کاتی وەرگرتنی دەرمانەکانتدا بۆ دکتۆرەکەت.


PM:12:09:07/06/2023


ئه‌م بابه‌ته 1352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌