‌ڤیدیۆ: پاش 45 ڕۆژ له‌ بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ توركیا پشیله‌یه‌ك ڕزگاركرا

وێستگە ستایل-

تیمی فریاكه‌وتن و ڕزگاركردنی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی‌ توركیا كه‌ 45 ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا له‌ شاری كه‌هره‌مان- مه‌ڕه‌ش له‌ توركیا ڕویدا به‌رده‌وامن له‌ گه‌ڕان به‌ناو داروپه‌ردوی ڕوخاوی پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌.

به‌رواری 6 ی 2 بومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز چه‌ند ناوچه‌یه‌كی توركیا و سوریای به‌گوڕی 7.7 پله‌  هه‌ژاند و زه‌مین له‌رزه‌كه‌ 11 پارێزگای توركیا و چه‌ندین ناوچه‌ی‌ دراوسێی گرته‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ 49 هه‌زار هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و 140 باڵه‌خانه‌ ڕوخان و ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی بێلانه‌ مانه‌وه‌.

پاش 45 ڕۆژ له‌و ڕووداوه‌ تیمه‌كه‌ پشیله‌یه‌كیان له‌ژێر داروپه‌ردوی باڵه‌خانه‌یه‌ك ڕزگاركرد و ڕاسته‌وخۆ خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌تاییان پێگه‌یاند. 


PM:01:24:29/03/2023


ئه‌م بابه‌ته 2328 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌