‌نیشانه‌كانی هەوکردنی بۆرییەکانی خوێن

وێستگە ستایل-

هەوکردنی بۆرییەکانی خوێن حاڵەتێکە کە دیواری بۆرییەکانی خوێن ئەستور دەبن و توشی هەوکردن دەبن، بەمەش بۆری خوێن تەسک دەبێتەوە بەمەش ڕۆشتنی خوێن کەم دەبێتەوە و زیان بەو ئەندامە دەگات کە دەبێت بە باشی خوێنی بۆ بڕوات، دکتۆر ئارام پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن له‌م بابه‌ته‌دا زیاتر ده‌خاته‌ ڕوو.
 
ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" چەندین جۆری هەوکردنی بۆرییەکانی خوێن هەیە، زۆربەیان حاڵەتی دەگمەنن، هەوکردنی بۆری خوێن لەوانەیە کاربکاتە سەر یەک ئەندام یاخود زیاتر ، ئەم حاڵەتە یان کورت خایەنە یان بەردەوام بێت"
 
1- هەوکردنی بۆرییەکانی خوێن کاردەکاتە سەر هەموو کەسێک، هەندێک جۆریان زیاتر لە هەندێک تەمەندا باوە ، 
2- چارەسەر زۆرجار بۆ کەم کردنەوەی هەوکردنەکەیە، یاخود بۆ ئەوەی حاڵەتەکە خراپتر نەبێت 
3- بە گشتی نیشانەکانی هەوکردنی بۆری خوێن بە پێ ی ئەو ئەندامەی کاری تێدەکرێت دەگۆڕێت ، بەڵام بە گشتی زۆربەی جۆرەکانی ئەم نیشانانەیان هەیە :

1-تا 
2-سەرئێشە 
3-ماندوێتی زۆر 
4- دابەزینی کێش 
5-ئازاری گشتی وەک کەسەکە دەڵێت هەموو گیانم دێشێت 


PM:12:21:08/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 1392 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌