‌8 گرنگی سۆنەری کاتی دووگیانی

وێستگە ستایل-

لە کاتی دووگیانیدا ئەگەر پزیشک پشکنینی سۆنەری بۆ دەستنیشان کردیت زۆر گرنگە ئەنجامی بدەیت لەبەر ئەم هۆکارانەی لای خوارەوە، دكتۆر عه‌بدولستار پزیشكی تیشك و سۆنه‌ر له‌م بابه‌ته‌دا باسیده‌كات.

1-بۆ دڵنیابونەوە لەوەی کە خانمەکە دووگیانە یان نا
2-بۆ پشکنینی تەمەن و گەشەی کۆرپەلەکە و دەستنیشانکردنی کاتی مناڵبون
3-بۆ پشکنینی لێدانەکانی دڵی کۆرپەلە، تۆنی ماسولکەکانی، جوڵەی کۆرپەلە
4-بۆ دیاریکردنی ژمارەی کۆرپەلەکان ئایا تەنها یەک کۆرپەلەیە یاخود زیاتر لە یەک دانە 
5-بۆ زانینی شوێنی سەری کۆرپەلەکە بۆ کاتی مناڵبون 
6-بۆ پشکنینی هێلکەدانەکان و منداڵدان 
7-هەروەها سۆنەر بۆ چاودێری کۆرپەلە بەکاردێت لەوەی ئایا توشی ناتەواوی نەبووە وەکو ناتەواوی لە دڵدا ، یاخود دانەخرانی بڕبڕەی پشت
8-دەستنیشانکردنی ماکەکانی دووگیانی 


AM:10:15:01/02/2023


ئه‌م بابه‌ته 2376 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌