ئه‌نفلۆنزا له‌سه‌ر پیاوان كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی توێ ئاشكرای كردوه ئافره‌تان پاش توشبوونیان به ئه‌نفلۆنزا كه‌متر ماندوو ده‌بن به‌راورد به پیاوان.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 100 ئافره‌ت و پیاو ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌راوردی نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا بكه‌ن له‌نێوان پیاوان و ژنان، پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن پیاوان زیاتر له خانمان كاریگه‌ری په‌تای ئه‌نفلۆنزا له‌سه‌ریان دروست ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری "ده‌یلی مه‌یل" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه پاش توشبوون به په‌تای وه‌رزی " ئه‌نفلۆنزا" ڕێژه‌ی مردنی پیاوان به‌راورد به خانمان زیاتره.
ئه‌نجامی نوێترین توێژینه‌وه له زانكۆی" ئانسبرۆك" ی پزیشكی له نه‌مسا ئاشكرای كردوه به‌هۆی هۆرمۆنی مێیینه وه‌ك"هۆرمۆنی ئیسترۆجین" به‌رگری له‌شیان به‌هێزتر ده‌بێت خانمان زوتر چاكده‌بنه‌وه.
PM:04:33:03/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1004
جار خوێنراوه‌ته‌وه