به‌هۆی كرێمی سپیكردنه‌وه‌ی ڕوخسار بینای له‌ده‌ستدا
وێستگە ستایل-
خانمێكی ئه‌مه‌ریكی به‌شێك له توانای بینایی خۆی له‌ده‌ستدا پاش ژه‌هراوی بوونی به جیوه به‌هۆی به‌كارهێنانی جۆرێك كرێمی جوانكاری كه بڕێكی زۆر له مادده‌ی ژه‌هراوی كیمیایی تیادا بووه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی تۆڕی هه‌واڵ"CNN" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه دگتۆره" ئایرن باتدۆرف" له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت"به بڕێكی زۆر له جیوه ژه‌هراوی بووه و ته‌نانه‌ت پاشماوه‌ی جیوه له ژووری منداڵه‌كانی و له‌سه‌ر چه‌رچه‌فه‌كه‌شی دۆزراوه‌ته‌وه"
هاوكات دكتۆر پاتدۆرف وه‌ك پزیشكێك كه پشكنینی بۆ ماڵی ئه‌م ئافره‌ته كردوه ده‌ڵێت" كه‌س نایه‌وێت ئازاری خۆی بدات به ده‌ستی ئه‌نقه‌ست، به‌ڵام جیوه له‌ناو ئه‌م كرێمانه‌دا هه‌یه و كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ناتوانێت ببینێت و بۆنی بكات ته‌نانه‌ت ناتوانێت بزانێت ئه‌و كرێمه‌ی به‌كاریده‌هێنێت جیوه‌ی تیادایه یان نا"
كاریگه‌ریه‌كانی جیوه به شێوه‌ی هه‌ستكردن به ماندوێتی و ئازاری قاچ و ماسولكه‌كان و هه‌ستكردن به ماندوێتی ده‌ركه‌وتوه ته‌نانه‌ت به‌شێك له توانای بینینی له‌ده‌ستداوه و له‌ڕێی پشكنینه‌وه ده‌ركه‌وتوه بڕێكی زۆر له جیوه له خوێن و میزیدا هه‌بووه"
PM:03:53:03/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 852
جار خوێنراوه‌ته‌وه