كهی پێویسته خانمان ئهشیعهی مهمۆگرافی بكهن؟
وێستگە ستایل-
مەمۆگرافی جۆێکی تایبەتی تیشکە بۆ مەمک دەکرێت، بەبەکارهێنانی وزەیەکی کەمی تیشک کە بەر نەخۆش دەکەوێت.
دکتۆرە ژیان پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مەمک لهم بابهتهدا ئهوه بۆ خانمان ڕووندهكاتهوه كهی پێویسته ئهم جۆره وێنه تیشكه بۆ مهمكیان بگرن:
1-مەمۆگرام یارمەتی پزیشکان دەدات بۆ دیاری کردنی هۆکاری نەخۆشی لە مەمک دا وەک کاتی هەبوونی: گرێ، کیس،گۆڕانی گۆی مەمک.
2-بە مەبەستی زوو دەستنیشانکردنی هەر گرفتێک لەوانەی بە ڕوواڵەت هیچ نەخۆشییەکی مەمکیان نییە
3-بەدواداچونی شێرپەنجە دوای چارەسەر وەرگرتن
4-پشکنینی مەمکی دوەمی خانمان لەکاتێکدا مەمکێکیان تووش بووە.
کێ بۆی بکرێت؟
-هەموو ژنێکی تەمەن سەرو ۳٥ ساڵ، ساڵی جارێک لەوخێزانانەی کە شێرپەنجەی بۆماوەییان هەیە.
- سەرو ٤۰ ساڵ کە شێرپەنجەی بۆماوەییان نیە ساڵی جاریک یان دوو ساڵ جارێک .
-ئەوانەی شێرپەنجەیان هەیە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان، سێ تا شەش مانگ جارێک .
PM:12:25:01/12/2022
ئهم بابهته 1228
جار خوێنراوهتهوه