هه‌ڵوێست: به‌م نزیكانه به‌رهه‌می نوێم ده‌بێت
وێستگە ستایل-
كوڕه گۆرانیبێژ" هه‌ڵوێست" له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ئاشكرای كردوه به‌م نزیكانه به‌رهه‌می نوێی ده‌بێت.
هه‌ڵوێست ده‌ڵێت"پاش ئەو بێدەنگ بوونەی کە دەنگ بۆ هاوسۆزیمان بۆ کورد زمانان، دێینەوە و گۆرانی و هەستو هونەرو خۆشەویستیتان پێشکەش دەکەین، وەک هەمیشە وتراوە هونەرمەندی کورد بە دەستێک چەک بەدەستێک مایکی پێبووە."
هه‌ڵوێست خه‌ڵكی شاری سلێمانییه، ده‌رچووی به‌شی ئه‌ندازیارییه، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبووم و ڤیدیۆكلیپه، هه‌روه‌ها چه‌ندین كۆنسێرتی ئه‌نجام داوه، به گۆڕانی "باخه‌وان"، توانی ڕیكۆردی هونه‌ری له سه‌یركردنی ڤیدیۆكلیپ بشكێنێت و پێنج ملیۆن بینه‌ری هه‌بێت و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆر دروست بكات، هاوكات وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی، به‌شداری له فیلمی سینه‌مایی (په‌یكه‌ری دڵ) كردووه.
AM:11:51:01/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1012
جار خوێنراوه‌ته‌وه