دادگا سزای خانمه هونه‌رمه‌ندێكیدا
وێستگە ستایل-
دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی به‌غداد- كه‌رخ بڕیاری سزای دارایی سه‌پاند به‌سه‌ر خانمه هونه‌رمه‌ند و ڕاگه‌یاندنكاری عێراقی" هه‌مسه ماجد" به تۆمه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كردن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ی بڵاوبۆته‌وه تیایدا هاتووه" دادگای به‌غداد- كه‌رخ بڕیاریداوه به سزادانی دارای هه‌مسه ماجد به بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار به‌گوێره‌ی یاسای ژماره 111 بۆ ساڵی 1969" ئه‌گه‌ر تۆمه‌تبار سزا دارایه‌كه نه‌دات ئه‌وه زیندان ده‌كرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی له پارێزه‌رێك كردوه.
دادگا ئه‌م مافه‌ی به داواكار داوه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو وه‌ربگرێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی ئه‌م خانمه هونه‌رمه‌نده كردویه‌تی.
AM:11:32:01/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 1340
جار خوێنراوه‌ته‌وه