چۆنیه‌تی خۆپاراستن له جه‌ڵده‌ی مێشك
وێستگە ستایل-
دكتۆر ئه‌لیكسه‌نده‌ر میاسنیكۆف به‌چه‌ند ڕێگه‌یه‌ك ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ی مێشك خۆیان بپارێزن.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" به‌رزی ئاستی كۆلیسترۆڵی خوێن و به‌رزی په‌ستانی خوێن و شه‌كر له خوێندا، كێشانی جگه‌ره و هۆكاری بۆماوه‌ی و ته‌مه‌ن و سیستمی ژیانی ناته‌ندروست و كێشی زیاده" هۆكاری توشبوونن به جه‌ڵده‌ی مێشك، به‌ڵام پێش هه‌موویان باشترین شت كۆنتڕۆڵكردنی به‌رزه په‌ستانی خوێنه.
میاسنیكۆف ده‌ڵێت" من خۆم گرفتی به‌رزه په‌ستانی خوێنم هه‌یه بۆ كۆنتڕۆڵكردنی په‌ستانی خوێن ده‌رمان به‌كارده‌هێنم به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام و ناو به‌ناو په‌ستانی خوێنم ده‌گرم بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداربم و ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌رمانی چاره‌سه‌ره‌كه‌م بگۆڕم"
دووركه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی خوێ و كۆنتڕۆڵكردنی ئاستی شه‌كر و كۆلیسترۆڵی خوێن و وه‌رزشكردن باشترین كاره مرۆڤ له‌گه‌ڵ خۆی بیكات بۆ ئه‌وه‌ی له جه‌ڵده‌ی مێشك دووربێت"
AM:10:31:01/12/2022
ئه‌م بابه‌ته 2180
جار خوێنراوه‌ته‌وه