زاناكان: جۆره نوێكانی كۆرۆنا مه‌ترسیدارتر ده‌بن
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی گۆڕاوی نوێی ئۆمیكرۆن چه‌ند جار مه‌ترسیدارتره به‌راورد به شریته كۆنه‌كانی ئه‌م ڤایرۆسه.
بابه‌ته‌كه له تۆڕی هه‌واڵی ئه‌مه‌ریكی" بلومبێرگ" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه شریتی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر به‌هێز بووه به‌جۆرێك هاوشێوه‌یه‌ی یه‌كه‌م شریتی ڤایرۆسی كۆرۆنای لێهاتۆته‌وه كه له ووهان- چین بۆ یه‌كه‌مجار بڵاوبویه‌وه.
توێژینه‌وه‌كه به سه‌رپه‌رشتی" ئه‌لێكس سیگاڵ" له په‌یمانگای ته‌ندروستی ئه‌فه‌ریقی له دیربان- باشوری ئه‌فه‌ریقا ئه‌نجامدراوه و پسپۆڕان ده‌ڵێن" توشكه‌ره‌كانی كۆڤید-19 توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه زۆر به‌هێز ببن و شریتی نوێ دروست بكه‌ن زۆر به‌هێزتر و چالاكتر بێت له شریتی ئۆمیكرۆن"
سیگاڵ و تیمی زاناكان نایشارنه‌وه هه‌ریه‌ك له گۆڕاوه‌كانی" بێتا و ئۆمیكرۆن" له باشووری ئه‌فه‌ریقا سه‌ریان هه‌ڵداوه و توشی ئه‌و كه‌سانه بوون كه نه‌خۆشی ئایدزیان هه‌یه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن گۆڕاوه نوێكانی ئه‌م ڤایرۆسه زۆر بكوژ و مه‌ترسیدارتر بن به‌راورد به شریته‌كانی پێشوو.
PM:03:28:30/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 600
جار خوێنراوه‌ته‌وه