خانمه هونه‌رمه‌نده‌كه‌ی ئێران به كه‌فاله‌ت ئازاد كرا
وێستگە ستایل-
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران به كه‌فاله‌ت خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری ئێرانی" هه‌نگامه قازیانی" ئازاد كرد پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه تیایدا ده‌ركه‌وتوه قژی ده‌رده‌خات ده‌ستگیر كراوه.
له 16 ی ئه‌یلولی ئه‌مساڵ و پاش كوشتنی "ژینا ئه‌مینی" له ئێران شۆڕشێكی نوێ سه‌ریهه‌ڵداوه، به‌رده‌وام خۆپیشاندانه و ئافره‌تان داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن، حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش خۆپیشاندانه‌كانی ناوناوه كاری گێره‌شێوانه.
ئاژانسی" ئیرنا" ی فه‌رمی له ئێران هه‌واڵی ئازادكردنی ئه‌م خانمه‌ی بڵاوكرده‌وه له به‌رامبه‌ر بڕێك پاره و به كه‌فاله‌ت.
ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 52 ساڵه خاوه‌نی خه‌ڵاتی باشترین خانمه هونه‌رمه‌ند بووه له فیستیڤاڵی فه‌جری سینه‌مای له ساڵی 2018 و 2012 ، له ژماره‌یه‌كی زۆر دراما و فیلم وه‌ك ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی به‌شداری كردوه.
PM:04:46:29/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 880
جار خوێنراوه‌ته‌وه