دۆزینه‌وه‌ی هاوبه‌شێك بۆ ژیان چه‌ند كاتی ده‌وێت؟
وێستگە ستایل-
چه‌ند كاتم ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌ری ژیانم بدۆزمه‌وه؟ ئه‌مه پرسیاری زۆرێك له‌و كه‌سانه‌یه كه هاوسه‌رگیریان نه‌كردوه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته توێژه‌رێك له‌بواری په‌یوه‌ندیه‌كان ئه‌و كاته‌ی دیاری كردوه كه مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی بگاته قۆناغێكی به‌تین له هاوڕێیه‌تی.
له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، جیفری هۆل له توێژینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ڵێت " مێشكی مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له گه‌ڵ 150 كه‌سی جیاواز هه‌ڵسوكه‌وت بكات له یه‌ك كاتدا و پێی وایه تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان یارمه‌تی نزیك بوونه‌وه‌ی هاوڕێكان ده‌دات له‌گه‌ڵ یه‌كتر"
ئه‌نجامی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه كه له‌سه‌ر چه‌ند كه‌سێكی خۆبه‌خش ئه‌نجامدرا تیایدا هاتووه " بۆ دروستكردنی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی ئاسایی پێویستت به 40 بۆ 60 كاتژمێر ده‌بێت له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌یت و بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندی هاوڕێیه‌تی پێویستت به 80 بۆ 100 كاتژمێر ده‌بێت له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ت كات به‌سه‌ر ببه‌یت و بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كی به‌تین هه‌بێت له‌نێوان خۆت و هاوڕێكه‌ت پێویستت به 200 كاتژمێر ده‌بێت.
PM:07:44:28/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 560
جار خوێنراوه‌ته‌وه