چۆنیه‌تی خۆپاراستن له هه‌وره بروسكه
وێستگە ستایل-
له وه‌رزی بارینی باران هه‌وره بروسكه دروست ده‌بێت، هه‌ندێكجار هه‌ندێك كه‌س به هه‌وره بروسكه زیانیان پێده‌گات، دكتۆر ڕه‌مه‌زان پسپۆڕی پزیشكیی خێزان له‌م بابه‌ته‌دا چۆنیه‌تی خۆپاراستن ده‌خاته ڕوو ئه‌گه‌ر له ماڵه‌وه بیت یان ده‌ره‌وه.
چۆنیه‌تی خۆپاراستن له ماله‌وه:
1- له ئاو دوربكه‌وه:
-له كاتی هه‌وره‌بروسكه دوربكه‌وه له خۆشوشتن و قاپ شوشتن و كاركردن به ئاو چونكه ته‌زووی كاره‌با ده‌گوازرێته‌وه له رێگه‌ی بۆری ئاسن یان ئاوی ناو بۆری پلاستیكی.
2- ده‌ست له ئامێری ئه‌لیكترۆنی مه‌ده:
- دوربكه‌وه له ئامێره‌كانی كومپیوته‌ر و غه‌ساله و فرنی كاره‌بایی...هتد
3-دوربكه‌وه له په‌نجه‌ره و ده‌رگاو دیواره‌كان
- ته‌زووی هه‌وره‌بروسكه به‌وانه تێپه‌ر ده‌بێت و ئه‌گه‌ری زیانگه‌یاندنی هه‌یه.
4-دوربكه‌وه له ته‌له‌فۆنی به وایه‌ر
- له جیاتی ئه‌وه مۆبایل و بێته‌له‌كانی تر به‌كاربهێنه.
خۆپاراستن له ده‌ره‌وه:
1-ئاگادار به:
- پێش ئه‌وه‌ی پلانی ده‌رچون دابنێی بزانه كه‌ش و هه‌وا چی لێدێت یان له كاتی ده‌رچوون شوێنێكی سه‌لامه‌ت دیاریبكه.
2-بڕۆ ژوورێ:
-له‌گه‌ل ده‌نگی بروسكه‌ت بیست بڕۆ شوێنێكی داخراو وه‌ك دوكان و مال و سه‌یاره (جامه‌كانی دابخرێت).
3-شیلته‌رێك ببینه‌وه به‌زووترین كات:
-باشترین وایه خۆت نزم بكه‌ی و به‌ڕووی شیلته‌رێك بڕۆی تا خۆت بپارێزی، ئه‌گه‌ر هیچی وا له‌وێ نه‌بوو ئه‌م، ڕێنماییانه په‌یڕه‌و بكه:
-له شوێنی به‌رز دابه‌زه و بڕۆ بۆ نزماییه‌كان
- خۆت له‌سه‌ر زه‌وی درێژ بكه، باشتر وایه وه‌ك تۆپێك خۆت لول بده‌ی تا كه‌مترین جه‌سته‌ت به‌ر زه‌وی بكه‌وێت.
- خۆت حه‌شار بده له‌ژێر دره‌خت، ئه‌گه‌ر له غابات بوی بڕۆ ژێر دارێكی بالا نزم.
- دوربكه‌وه له جۆگه ئاوه‌كان و ده‌ریاچه‌كان.
- دوركه‌وه له ته‌زوو گه‌یه‌نه‌ره‌كان وه‌ك دیواری سیم و ئاسن...هتد
- گروپه‌كان لێك جیا ببنه‌وه تا له ئه‌گه‌ری به‌ركه‌وتن كه‌مترین كه‌س بریندار ببێت و بتوانن هاوكاری یه‌كتر بكه‌ن.
- ئه‌گه‌ر له ناو ئاودا بووی به‌زووترین كات بڕۆی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئاوه‌كه.
- دوربكه‌وه له به‌كارهێنانی سه‌یاره‌ی بێ سه‌قف و ماتۆرسكیل و سه‌یاره‌ی گۆلف.
- له شوێنی كراوه دوربكه‌وه وه‌ك یاریگا و مه‌له‌وانگه و ...
- دوربكه‌وه له شتی به‌رزی وه‌ك عامود و برج و ...
سه‌رچاوه CDC
PM:04:44:27/11/2022
ئه‌م بابه‌ته 1776
جار خوێنراوه‌ته‌وه