چاره‌سه‌ری نه‌ریتی بۆ په‌تای وه‌رزی زستان مه‌ترسیداره؟
وێستگە ستایل-
پزیشكی نوێ زۆرینه‌ی ڕێگا نه‌ریتیه‌كانی چاره‌سه‌ری په‌تای وه‌رزی به بێ سوود و مه‌ترسیدار بۆ ته‌ندروستی وه‌سف ده‌كات.
دكتۆره "یلینا شیمانسكی" باس له‌وه ده‌كات "هه‌ڵمژینی هه‌ڵمی ئاوی گه‌رم ڕێگایه‌كی باوه بۆ چاره‌سه‌ری په‌تای وه‌رزی به‌ڵام له‌ڕاستیدا ده‌بێته هۆی سووتانی په‌رده‌ی ناوه‌وه‌ی لووت و ماوه‌ی چاكبوونه‌وه زیاتر ده‌خایه‌نێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌مه ڕێگایه‌كی ته‌ندروست و باش نییه"
ڕێگه‌ی دووه‌می چاره‌سه‌ری نه‌ریتی سڕینی پێسته به كحول و خه‌ل به‌تایبه‌ت بۆ منداڵان كاتێك تایان هه‌یه به‌ڵام ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش زیان به پێست ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێته هۆی خوران و ئاڵۆشی، ته‌نانه‌ت كاتێك ئه‌م گیراوه به‌ر پێستی مل بكه‌وێت زیان به ده‌نگه ژێكان ده‌گه‌یه‌نێت"
ڕێگه‌ی سێهه‌می چاره‌سه‌ری نه‌ریتی "هه‌ڵمژینی هه‌ڵمی زه‌یته بۆنداره‌كانه له‌ڕێی سپراوه، ئه‌مه بچوكترین لقه‌كانی بۆری هه‌ناسه ده‌كرێت ده‌بێته هۆی توشبوون به هه‌وكردنی قه‌سه‌باتی ژه‌هراوی به‌هۆیه‌وه به‌شێك یان ته‌واوی قه‌سه‌بات ده‌گرێت، له‌گه‌ڵیدا كه‌سه‌كه توشی هه‌وكردنی ددان ده‌كات، شانه سروشتیه‌كانی سییه‌كان ده‌كاته شانه‌ی لیمفی"
ڕێگه‌ی چوارهه‌می چاره‌سه‌ری نه‌ریتی كه سوودی نییه ئه‌ویش داپۆشینی به‌شێكی له‌شه بۆ ئه‌وه‌ی ئاره‌ق بكه‌یته‌وه، ئه‌م ڕێگه‌یه‌ش سوودی نییه و ته‌نها ڕێگه له ده‌روچوونی گه‌رمی له‌شت ده‌گریت و پله‌ی گه‌رمای له‌شت زیاتر به‌رز ده‌كه‌یته‌وه.
AM:10:53:25/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوه‌ته‌وه