بووك له شه‌وی ئاهه‌نگه‌كه‌یدا ناچار بوو بچێته نه‌خۆشخانه
وێستگە ستایل-
خانمێك هۆشداری داوه‌ته ئه‌و ئافره‌تانه‌ی برژانگی ده‌ستكرد به‌كارده‌هێنن، چونكه زۆری نه‌مابوو له شه‌وی بوكێنیه‌كه‌یدا به‌هۆی دانانی برژانگی ده‌ستكرد بینایی چاوه‌كانی له‌ده‌ست بدات.
ئه‌لیكسیس سیریۆت له ویلایه‌تی" ئه‌ندیانا" له ئه‌مه‌ریكا ده‌ژی، بڕیاری ئه‌وه‌یدا بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌كانی گه‌ش و جوانتر ده‌ربكه‌وێت له شه‌وی ئاهه‌نگه‌كه‌یدا برژانگی ده‌ستكرد به‌كاربهێنێت، به‌ڵام نه‌یزانی ده‌بێته به‌ڵا و ئاهه‌نگه‌كه‌ی لێ تێكده‌دات"
له‌و سه‌نته‌ره جوانكاریه‌ی ئه‌م خانمه برژانگی داناوه شریتێكی له‌زگه له برژانگه‌كانی خواره‌وه‌ی سیریۆت دراوه بۆ ئه‌وه‌ی برژانگه‌كانی به پێڵوی چاویدا نه‌نوسێت، پاش لێكردنه‌وه‌ی له‌زگه‌كه ئه‌م خانمه هه‌ستی به ئازارێكی زۆری چاوه‌كانی كردوه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازار و ناڕه‌حه‌تیه‌كانی ئازار شكێن و قه‌تره‌ی تایبه‌تی به‌كارهێناوه به‌ڵام سوودی نه‌بووه و ناچاربوه به‌وه‌ی بچێت بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به پسپۆڕی چاو و ئاهه‌نگه‌كه‌ی دوابخات.
پاش گه‌یشتنی به نه‌خۆشخانه ئه‌م خانمه زانیویه‌تی چاوی ڕاستی توشی خوێن به‌ربوون بووه، په‌ستانی چاوی به‌رز بۆته‌وه، پزیشكه‌كان پێیان ڕاگه‌یاندوه ئه‌گه‌ر په‌ستانی چاوی كه‌م نه‌بێته‌وه ئه‌وه مه‌ترسی كوێر بوونی چاوی هه‌یه، ئه‌لیكسیس داوا له خانمان ده‌كات له به‌كارهێنانی برژانگی ده‌ستكرد دووربكه‌ونه‌وه.
AM:11:38:24/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 6264
جار خوێنراوه‌ته‌وه