له‌م كاته‌دا ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی سوودی نابێت
وێستگە ستایل-
ڕه‌نگه زۆر جار بیستبێتت"ئه‌گه‌ر كه‌سێكت خۆش ده‌وێت زوو پێی بڵێ" به‌ڵام ئه‌م ده‌ربڕینه له زانستی ده‌رونیشدا سه‌لمێندراوه و دكتۆر سامان وه‌ك پزیشكی نه‌خۆشییه ده‌رونییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زانستی ئه‌م بابه‌ته ده‌سه‌لمێنێت.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" له‌ڕاستیدا درەنگ دەربڕینی خۆشەویستی و سوپاسگوزاری و پێزانینت بۆ کەسێک کە چاکەی لەگەڵت کردووە وا دەکات کە ئەو سوپاس گوزاری و پێزانینە بایەخی نەمێنێت و کاریگەری ئەوتۆشی نابێت."
دكتۆر سامان باس له‌وه ده‌كات"باشتر وایە بەرانبەر ھەرچاکەیەک کە لەگەڵت دەکرێت دەسبەجێ سوپاس و پێزانینی خۆت دەرببڕیت."
ئه‌وه بزانه دەربڕینی خۆشەویستی یاخود ھەر وشەیەکی جوان دەبێتە ھۆی ئەوەی کە تەواوی ئەوڕۆژە دڵی ئەو کەسە خۆش و ئاسودە بکەیت و ھەروەھا لەگەڵ ئەوەشدا دەبێتە ھۆکارێک بۆ ڕەواندنەوەی توڕەیی و ڕق لێبوون و خۆپەرستی لەخودی خۆتدا، بۆ ئارامی ده‌رونی خۆت خۆشه‌ویستی خۆت بۆ كه‌سانی شایسته ده‌رببڕه.
PM:08:42:22/09/2022
ئه‌م بابه‌ته 1464
جار خوێنراوه‌ته‌وه