هۆكار و چارهسهری سووربوونهوهی شوێنی ههستیاری و دایبی له كۆرپهدا
وێستگە ستایل-
چەند هۆکارێکی هەیە وادهكات شوێنی ههستیاری كۆرپه بهتایبهت بههۆی بهكارهێنانی دایبی سوور ببێتهوه، بەڵام باوترینیان بریتییە لە ڕووشانی جەستەی منداڵ لە شوێنی دایبی بەستنەکەیدا ئەویش لە ئەنجامی کەم گۆڕین و زۆر هێشتنەوەی دایبی تەڕ بە منداڵەکەوە ڕوودەدات،دكتۆر زانیار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر دهخاته ڕوو.
لە سەرەتادا ڕەنگە تەنها کەمێک سووربوونەوە بێت بەڵام گەر بە زانایی هەڵسووکەوتی لەگەڵدا نەکرێت ڕەنگە سەربکێشێت بۆ خراپتر بوون و هەتا هەندێک جار برینداریش دەبێت و چارەکردنەکەی درێژە دەکێشێت، بۆ ئەوەی کە منداڵەکەت بەدوور بێت لەم حاڵەتە ئەوە هەوڵ بدە:
1-کە زوو زوو دایبییەکەی بۆ بگۆڕیت و زۆر پێوەی نەهێڵیتەوە.
2-هەموو جارێک جوان بە ئاوو سابوون بیشۆیت لەگەڵ هەر دایبی گۆڕینێکدا.
3-هەر جارێک کە پاش دایبی گۆڕین دەیشۆیت لێیگەڕێ با بە تەواوی ووشک ببێتەوە پاشان دایبییەکەی بۆ ببەستە.
4-ئهگەر گەیشتبووە سووربوونەوە و سووتانەوە ئەوە با ئەوەندەی دەکرێت بێ دایبی بەجێ بهێڵرێت و هەوای پێ بکەوێت.
ئهگەر دەزانیت کە لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم ڕێکارانە هێشتا هیچ سوودی نییە یان بەرەو خراپتریش دەڕوات و شوێنەکەی زیاتر دەبێت ئەوە باشترە کە پزیشک بیبینێت چونکە ڕەنگە هەستیاری هەبێت، هەوکردنی بەکتریایی یان کەڕوویی وە یاخوود حاڵەتێکی تری دەگمەنی هەبێت کە پێویستی بە چارەسەری هەبێت.
PM:05:53:21/09/2022
ئهم بابهته 836
جار خوێنراوهتهوه