‌چەند راستییەکی زانستی دەربارەی فتقی ناوک لە منداڵ

وێستگە ستایل-

فتقی ناوكی منداڵ یه‌كێكه‌ له‌و گرفته‌ ته‌ندروستیانه‌ی‌ توشی منداڵان ده‌بێت، دكتۆر کارزان پسپۆڕی نەشتەرگەرییەکانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا چەند راستییەکی زانستی دەربارەی فتقی ناوک لە منداڵ ده‌خاته‌ ڕوو.

1-حاڵەتێکی سکماکییە واتە لە سەرەتای لە دایکبوونەوە هەیە.
2- بە گریانی زۆر دروست نابێت وەک ئەوەی ناو خەڵک باوە واتە پەیوەندی بە گریانەوە نییە و گریان تەنها وا دەکات بەرزبێتەوەو زیاتر دەرکەوێت.
3-ئازاری نییە، واتە ئەگەر منداڵ گریا و فتقی بەرزبووەوە دەکرێ هۆکاری تر هەبێت بۆ ئازارەکە نەک فتقەکە ئازاری هەبێت.
4-نابێت قایش و پارەی ئاسنی لەسەر دابنرێت چونکە لەوانەیە ببێتە هۆی گیربوون و چەمانەوەی ڕیخۆڵە لە ژێری ئەمەش زیانی زۆر دروست دەکات وەگ گیران و ڕەشبوونی ڕیخۆڵە.
5-زۆڕبەی فتقی ناوک خۆی دەڕوات و پێویست بە هیچ چارەسەرێک ناکات،لە هەندێک باری تایبەت و  دوای 4 ساڵ بە دەگمەن هەندێکیان نەشتەرگەری پێویستە.


PM:04:11:20/09/2022


ئه‌م بابه‌ته 1332 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل