هۆكار چییه ههندێك كهس پاش ئهنجامدانی نهشتهرگهری ئاوی سپی دونیا به ڕهنگی شین دهبینن؟
وێستگە ستایل-
هەندێک کەس دوای ئەنجام دانی نەشتەرگەری ئاوی سپی هەست دەکەن دونیا بە شێوەیەکی شینتر دەبینن(بە مانایەکی تر ڕەنگی شین زاڵترە لە بینینی دەوروبەرو وێنەکان)، دكتۆر دلێر پسپۆڕی نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو لهم بابهتهدا بهڕوونی ئهو هۆكاره باسدهكات.
ئهم پزیشكه دهڵێت" دوای ئەنجام دانی نەشتەرگەری ئاوی سپی(واتا دوای لابردنی عەدەسە یاخود هاوێنەی چاوی کەسەکە) پێویستە عەدەسە یاخود هاوێنەیەکی دەستکرد بۆ چارەخواز دابنرێت."
دوو هۆکاری سەرەکی هەن لە زاڵ بوونی ڕەنگی شین
یەکەم: تیشکی سەرووی وەنەوشەیی لە جۆری A لە لایەن هاوێنەی چاو دەمژرێت و ناگات بە تۆڕی چاو و زیان بە چاو ناگەیەنێت(کەمێکی نەبێت کاتێک دەگات بە تۆڕی چاو بەرپرسە لە دروست کردنی ڕەنگی شین یا مۆر)، بەڵام کەسێک دوای ئەوەی تووشی ئاوی سپی دەبێت ئەو ڕەنگە شینە ناگات بە تۆڕی چاو لەبەر تێک چوونی عەدەسەی چاوی خۆی، کاتێک کە نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دەدرێت دووبارە ئەوتیشکە بە عەدەسە دەستکردە تێپەر دەبێت.
دووهەم: لە دوای ئەنجام دانی نەشتەرگەری ئاوی سپی، هەندێک جۆر لە هاوێنە دادەنرێت کە سیفەتی دژە تیشکی سەرووی وەنەوشەیی تیادا نیە، کە ئەمەش وا دەکات کە تیشکی سەرووی وەنەوشەیی زۆر بە ئاسانی تێپەر بێت و بگات بە تۆڕی چاو، هەر بۆیەش ڕەنگی شین زاڵتر دەبێت و زیاتر دەبینرێت.
PM:03:37:20/09/2022
ئهم بابهته 2236
جار خوێنراوهتهوه