لیمۆ و سۆدە ددان سپی دەکهنهوه؟
وێستگە ستایل-
زۆر جار خەڵکی پرسیار دەکەن لەبارەی ئەوجۆرە گیراوەو تێکەڵانەی کە باوە لەناو خەڵکی و بەکاردەهێنرێ بۆ سپی کردنەوەی ددان کە سەرجەمیان ڕێگای نازانستی و زیانبەخشن، بەداخەوە کەسانێک بەهۆی نەبوونی زانیاری بەکاری دەهێنن و پاشان تووشی کێشە دەبن لەوانەش دكتۆره ئیسرا پزیشکی نهخۆشییهكانی ددان لهم بابهتهدا باسیكردوه.
1-هەستیاری بۆ ددانەکان درووست دەکات.
2-ڕووپۆشی ددانەکان زبر دەکات ئەمەش وادەکات زووتر ڕەنگی ددان تێک بچێ.
3-مینای ددان تەنک دەکات.
4- ددانەکان بێهێز دەبن و بەئاسانی تێک دەشکێن.
5-کلۆری ددان زیاد دەکات.
ئەی چی بکەین بۆ ئەوەی ددانەکانمان بەشێوەیەکی تەندروست سپی بکەینەوە؟
باشترین ڕێگا بۆ سپی کردنەوەی ددان بریتییە لە شوشتنی ددانەکان بە شێوازێکی ڕێک و پێک تاکو ڕەنگی ددانەکانمان لە تێکچوون بپارێزین، وەهەروەها کەم خواردنەوەی چای و قاوە و خواردنەوە گازییەکان، ئاو لەدەم وەردان لەدوای خواردنەوەیان.
بەڵام کەسانێک خۆیان ددانەکانیان ڕەنگی سپی نییە، کە ئەم جۆرەش دەتوانرێ بە شێوازی زانستی و لەلایەن پزیشکی ددانەوە سپی بکرێتەوە، ڕێگاکانی سپی کردنەوەی ددان کە پێویستە بە ڕاوێژکردن بە دکتۆری ددان بەکاربهێنرێ زۆرن لەوانە:
1-بەکارهێنانی هەویری ددانی تایبەت بە ددان سپی کردنەوە،لەژێر ڕێنمایی دکتۆر.
2-سپی کردنەوەی ددان لەڕێی ددان شوشتنەوە لەلای دکتۆری ددان.
3-لەڕێگای بە کارهێنانی ڕووناکی شین(LED)کە بەهەڵە لەناو خەڵکی بە لەیزەر ناسراوە.
4-بەکارهێنانی لەیزەر.
5-هەندێک جۆری ڕەنگ تێکچوونی ددان هەیە کە پێویست دەکا ڤینیر ی بۆ ئەنجام بدرێت کە بە هۆڵیود سمایڵ ناسراوە بۆ داپۆشینی ڕووپۆشی ددان بە چینێکی تەنک کە ڕەنگەکەی بەپێی خواستی نەخۆش دیاری دەکرێ و ڕەنگ تێکچوونەکە دادەپۆشێ.
PM:03:22:08/08/2022
ئهم بابهته 928
جار خوێنراوهتهوه