بكوژی كچه خوێندكاره‌كه سزادرا
وێستگە ستایل-
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه دادگای میسر دواین بڕیاری له‌باره‌ی كه‌یسی كوشتنی كچه خوێندكاره قوتابیه‌كه‌ی زانكۆی مه‌نسوره ده‌ركرد، بڕیاردرا بكوژ له سێداره بدرێته‌وه.
دادگای تاوانه‌كان له مه‌نسوره له میسر ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه یه‌كه‌مین دانیشتنی له‌سه‌ر كه‌یسی كوشتنی "نیره ئه‌شره‌ف" له‌به‌رده‌م ده‌رگای زانكۆكه‌ی سازكرد، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا به ده‌ستی یه‌كێك له هاوڕێ كوڕه‌كانی به چه‌قۆ سه‌ری بڕدرا.
له‌میانی دادگاكه‌دا تاوانبار باسی له‌وه كردوه ئاشقی نیره بووه، به‌ڵام ئه‌و به ته‌واوه‌تی ڕه‌تی كردۆته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات چونكه له خێزانێكی هه‌ژاره، كوژراو چه‌ند جارێك هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنی له بكوژ كردوه و به ترسنۆك ناوی بردوه به‌ڵام بۆ سه‌لماندنی ئازایه‌تی خۆی بكوژ به چه‌قۆ سه‌ری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بڕی و داواش ده‌كات پاش ئه‌وه‌ی له سێداره ده‌درێت له‌باوه‌شی مه‌عشوقه‌كه‌یدا بخرێته گڵه‌وه .
نیره ئه‌شره‌ف خوێندكاری قۆناغی سێهه‌می كۆلێژی ئاداب له زانكۆی مه‌نسوره، پاش ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه له‌به‌رده‌می ده‌رگای كۆلێژه‌كه‌ی له‌لایه‌ن گه‌نجێكه‌وه چه‌ند چه‌قۆیه‌كی كردوه به جه‌سته‌یه‌دا پاشان سه‌ری بڕیوه و كۆتایی به ژیانی هێندرا، ڕووداوی كوشتنی ئه‌م خانمه له شاری مه‌نسوره بووه باسی گه‌رمی چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌میسر له له چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا.
كوشتنی ئه‌م خانمه به ده‌ستی كوڕه هاوڕێیه‌كی بووه به‌ناوی" محمد" خوێندكاری هه‌مان به‌شی زانكۆكه‌یه، شایه‌ت حاڵه‌كان باسیان له‌وه كردوه ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان نیره و بكوژدا دروست بووه، له كۆتایدا بكوژ به چه‌قۆیه‌ك كۆتایی به ژیانی هێناوه پاش ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌ی هه‌وڵیداوه ڕابكات به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنی ڕووداوه‌كه ئاماده‌بوون تۆمه‌تباره‌كه‌یان ده‌ستگیر كردوه.
تاوانبار پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند جارێك داوای هاوسه‌رگیری له نیره كردوه و ئه‌م خانمه ڕه‌تی كردۆته‌وه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵدا بكات، بڕیاری ئه‌وه‌یداوه كۆتایی به‌ژیانی بهێنێت به چه‌قۆ سه‌ری ببڕێت.
PM:06:10:28/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 4692
جار خوێنراوه‌ته‌وه