‌هۆكار و چاره‌سه‌ری بێتوانایی ڕەپببوون

وێستگە ستایل-

یەکێک لە کێشە گەورەکانی پیاوان بریتییە لە لاوازی ڕەپبوونی چووک، بەشێوەیەک ڕەپبوونی چوک کە پێویستە بۆ کردەی سێکسی دروستنابێت و ناتواندرێت کاری سێکسی ئەنجامبدرێت. ئەم کارە هەندێکجار لە شەوی یەکەمی هاوسەرگیری ڕوودەدات، پیاوەکە بە هۆکاری جیاواز چوکی ڕەپ نابێت یان پێش ئەنجامدانی کاری جوتبوون ڕاستەوخۆ چوکی خاودەبێتەوە، دكتۆر جەعفەر پزیشكی نه‌خۆشییه‌ ده‌رونییه‌كان  له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته‌ ته‌ندروستییه‌ ڕونده‌كاته‌وه‌.

هۆکارەکانی بەگشتی دوو بەشە:
1- هۆکارە جەستەییەکانی وەکو بوونی کێشە لە کۆئەندامی زاوزێی نێرینە، بوونی نەخۆشییەکانی دڵ و گیرانی بۆرییەکانی خوێن، بەکارهێنانی هەندێک جۆر دەرمان یان ماددەی هۆشبەر.
2- هۆکارە دەروونییەکانی وەکو خەمۆکی و دڵەڕاوکێ و فشاری دەروونی.

چارەسەر:
چارەسەری ئەم نەخۆشییە لەسەر بنەمای جۆری هۆکارەکان دەبێت، سەرەتا پێویستە هۆکارەکەی دیاریبکرێت ئەگەر جەستەیی بوو ئەوە لە لایەن پزیشکی تایبەتمەندی پرۆستات و گورچیلەوە چارەسەر دەکرێت. ئەگەر هۆکارەکەی دەروونی بوو ئەوە پزیشکی دەروونی چارەسەری دەکات، لەهەردوو بارەکەدا ئەم کێشەیە چارەسەری هەیە.


PM:02:46:28/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 9080 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌