‌هۆكاری ده‌نگی جومگه‌ی‌ ئه‌ژنۆ چییه‌؟

وێستگە ستایل-

زۆر جار کاتێک بۆماوەیەکی زۆر دادەنیشیت لەکاتی هەلسانەوە هەست بە قرتەقرتەک یان دەنگێک دەکەیت لە ئەژنۆت ئایا هیچ جار لە خۆت پرسیوە هۆکاری ئەم دەنگە چیە لە ناو چۆکت یان لەوانەیە بپرسیت زیانی دەبیت بۆ داهاتوو، دكتۆر شوان پسپۆری نەشتەرگەری ئێسک و شکان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

پێکهاتەی جومگەی ئەژنۆ؟
بۆ ئەوەی لە هەر نەخۆشیەک تێبگەیت پێوستە سەرەتا  شیکاری شوێنکە بە تەواوی بزانیت 
1- ٣ ئێسک ئەژنۆ پێکدێت لە ئێسکی خوارەوەی ڕان و سەرەوی لاق و کلاوەی چۆک.
2- کرۆژەی سەر ئێسک بریتیە لەو مادە سپیە و لەسەی لە کۆتای ئێسکەکان هەیە وادەکات ئێسکەکان بەنەرمی بێ دەنگ و ئازار پەسەر یەکتری بجولێن .
3- منیسکەس یان ئیسفەنجی ناو ئەژنۆ  بریتین لە دوو پێکهاتەی نەرمی شێوە پیتی C .
4- بەستەرەو ژێکان بریتن لە پێکهاتەی چری سپی لەتەنیشت و دواوە ئەژنۆ هەیە.

قرتەقرت یان دەنگی ناو جومگەی چۆک لەوانەیە ئازاری لەگەل بێت یان بێ ئازار بێت.
هۆکارەکانی بوونی دەنگ لە جومگەی ئەژنۆ:-
1- سەوفان یان دارووشانی جومگە.
2-بوونی هەوا یان بلقی هەوای .
لەوانەیە هەموو کەسێک لە ژیانی چەند جاریک هەست بەبوونی دەنگ یان جیرە جیر دەکات لە ئەژنۆی بە بێ ئەوەی ئازاری هەبیت پیوست ناکات لیی بترسیت ئەمە شتێکی ئاسایە.
3- بوونی کیشە لە بەستەرە یان ژێکانی دەورووبەری ئەژنۆ.
4- بوونی کێشە لە کلاوەی ئەژنۆ .
5- برینداربوون یان تەقینی منیسکەس یان کرکراگەی ئەژنۆ.

ئایا پێویسته‌ بترسین لە بوونی قرتەقرت لە ناو ئەژنۆ؟
زۆربەی کات بوونی دەنگ لەناو جومگە جێگەی ترس نیە پیوست ناکت هیچ بکەیت بە تایبەتی ئەگەر ئازاری لەگەل نەبوو بەڵام هەندێک جار ئەگەر هۆکارەکەی دیار بوو پیوستە چارەسەر وەربگریت وەک"سەوفان یان دارووشان."

سەوفان بریتیە لە زبربوون و رۆیشتنی بەشێک لە کرۆژەی ئەژنۆ ئەمەش وادەکات ئازار و دەنگە دەنگ بۆ ئەژنۆلەت درووست بکات بۆیە پیوستە چارەسەر وەربگریت لەلایەن پزیشکی پسپۆری تایبەت بەم بوارە.

پچرانی منیسکەس (ئیسفەنجی ناو ئەژنۆ) 
-لەکاتی تەقینی منیسکەس پیوستە بزانریت کامە دەرجە تەقیە بۆ نمونە دەرجە یەک و دوو تەنها بە پشوو و دەرمان و دەرزی چارەسەر دەکرێت.
-پله‌ 3 بە نەشتەرگەری نازوور چارەسەر دەکریت.
پچرانی بەستەرە، هەموو پچرانێکی بەستەری ئەژنۆ زۆربەی جار پیوستی بە نەشتەرگەریە.


PM:03:44:26/06/2022


ئه‌م بابه‌ته 5188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل