ڤاكسینی كۆڤید.. ژیانی ملیۆنه‌ها كه‌سی له مردن ڕزگاركرد
وێستگە ستایل-
ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت له‌باره‌ی كاریگه‌ری ڤاكسینی كۆڤید-19 ئاشكرای كردوه ڤاكسینه‌كه كاریگه‌ری هه‌بووه له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردن به‌هۆی ئه‌م ڤایرۆسه‌وه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر و 20 ملیۆن مرۆڤی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان له مردن ڕزگار كردوه.
له توێژینه‌وه‌كه كه سامپڵ له 185 وڵات و ناوچه وه‌رگیراوه، له ماوه‌ی دیسێمبه‌ری 2020 و 2021 ، ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كان ئاشكرای كردوه مه‌ترسی هه‌بوو به‌هۆی كۆڤیده‌وه 31.4 ملیۆن مرۆڤ گیان له‌ده‌ست بده‌ن به‌ڵام ڤاكسین ئه‌و مه‌ترسیه‌ی بۆ 19.8 ملیۆن حاڵه‌تی مردن كه‌مكرده‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی گۆڤاری" گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا ئۆلیڤه‌ر واتسۆن سه‌رۆكی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له ئیمپریال كۆلیج له‌له‌نده‌ن وتویه‌تی" ده‌كرا مه‌ترسی مردن به ڤایرۆسی كۆرۆنا كه‌مبكرێته‌وه ئه‌گه‌ر به یه‌كسانی ڤاكسینه‌كه دابه‌ش بكرایه، چونكه زۆرترین ڕێژه‌ی مردن به كۆرۆنا له وڵاته هه‌ژاره‌كان بووه"
واتسۆن ده‌شڵێت" ئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی پێی گه‌یشتوین ده‌ریخستوه به‌هۆی دابینكردنی ڤاكسینه‌وه بۆ هاوڵاتیان بێ ڕه‌چاوكردنی دۆخی داراییان ملیۆنه‌ها ڕۆح له مردن ڕزگار كراون"
PM:03:31:26/06/2022
ئه‌م بابه‌ته 1724
جار خوێنراوه‌ته‌وه