گەشەکردنی قەبارەی منداڵدان لە ماوەی دووگیانیدا
وێستگە ستایل-
قەبارەی مندالدان پێش دووگیانبوون بە نزیکەیی وەک قەبارەی پڕتەقاڵێکی قەبارە مامناوەندە، و دەکەوێتە ناو قوڵایی حەوز، بەڵام لە ماوەی دووگیانی بە شێوەیەکی بەرچاو گەورە دەبێت و شوێنەکەی دەگۆڕێت، دکتۆرە هودا راوێژکاری نهخۆشییهكانی ژنان و منداڵ بوون لهم بابهتهدا باس له گەشەکردنی قەبارەی منداڵدان دهكات لە ماوەی دووگیانیدا
ئهم پزیشكه دهڵێت" له سێیەکی یەکەمدا قەبارەی بە قەد قەبارەی سندیەکی گەورە دەبێت وە دەستدەکات بە گەشەکردن بۆ دەرەوەی حەوز،و ئهگەر دووگیانبویت بە چمگی دووانە یان زیاتر ئەوا لەوانهیه منداڵدانت دەستبکات بە گەشە و کشان بە شێوەیەکی بەرچاوتر، لەوانهیە پزیشك ھەستی پێبکات بە دەست لێدانی سکت.
وە لە سێیەکی دووەمدا مندالدان دەگاتە ئاستی ناوک و بەلام ھێشتا بەشێکی زۆری لە ناو حەوزدا ماوەتەوە، وە بە شێوەیەکی گشتی لەم ماوەیەدا مندالدان دەست دەکات بە گەشە بۆ ناوچەی نێوان ناوک و مەمکەکان کە دەبێتە ھۆی جووڵانی ئەندامەکانی تری لەش لە شوێنە ئاساییەکانیان کە ئەمەش یەکێکە لەو ھۆکارانەی کە دەبێتە ھۆی زیاکردنی نیشانەکانی دووگیانی، وە لە دوا قۆناغی سێیەکی سێیەمدا مندالدان لە گەشە ڕادەوەستێت و قەبارەکەی لە نێوان ناوچەی خوارەوەی حەوز بۆ ناوچەی ئێسکۆلەی خوار پەراسوەکان دەبێت.
PM:03:15:25/06/2022
ئهم بابهته 3564
جار خوێنراوهتهوه